بەرپرسێکی میدیایی داعش،کەوتە داوی هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە
کانونی یهکهم 06, 2022 10:58 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بەرپرسی ڕاگەیاندنی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکرانی بەڕپڕسی ڕاگەیاندنی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە لایەن هێزەکانی لیوای ٢٧ی حەشدەوە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەم بەرپرسەی ڕاگەیاندنی داعش لە ناوچەی ئەلکەرامە دەستگیرو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
هێزەکانی سوپای عێراق شان بەشانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵ دەدەن بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆر لەناو ببەن.