کانونی یه‌که‌م 07, 2022 16:25 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نووسینگەی «ئایەتوڵڵا سیستانی» دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

نووسینگەی «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» ئەمڕۆ (چوارشەممە) دوای کۆبوونەوەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەفەق نیوز؛ نووسینگەی «ئایەتوڵڵا سیستانی» لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: بەڕێزی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگیی زیادکردنی هەوڵەکان کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتوری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و چەسپاندنی بەهاکانی هاوپشتی لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی مافەکان و ڕێزگرتن لە یەکتر.

بەگوێرەی بەیاننامەی نووسینگەی «ئایەتوڵڵا سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەم دیدارەدا ئاماژەی بە ئازارەکانی زۆرێک لە خەڵک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان لە ئەنجامی سنووردارکردنی ئازادییەکاندا کردووەولە سەرهەوڵی بەبڕشتانە بۆ بەدیهێنانی ئاستێکی دادپەروەری و ئاشتی لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا کە شایەنی ئەو کەرامەتە ئینسانییەی جێی سەرنجی خوداند بێت، پێداگریی کردو وتیشی: وەدیهاتنی ئەم جۆرە دادپەروەرییە بەستێن بۆ ڕێگریکردن لە بیرۆکەی توندڕەوانە خۆش دەکات.

بەڕێزی ھەروەھا هەوڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەم بارەیەوە بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ «میگێل مۆراتینۆس» جێگری سکرتێری گشتی و نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری هاوپەیمانیی شارستانیەتەکان خواست.

«جێنین هانیس پلاسخارت» نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ «ئایەتوڵڵا سیستانی» لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وێڕای بەرز نرخاندنی دەرفەتی دیدار لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق وتی: بەڕێز. سیستانی لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی عێراق جەختی کردووە.

سەرپەیڤ