کانونی یه‌که‌م 08, 2022 10:35 Asia/Tehran
  • سودانی: بەرێوەبەرایەتیی تازەی ئابووری تەوەرەی چالاکییەکانی حکومەتی نوێی عێراقە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرێوەبەرایەتیی تازەی ئابووریی بەتەوەرەی چالاکییەکانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت؛ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکدا نووسیویەتی: کۆنفرانسی عەرەبی و چینی لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە جیهان پێشهات و ناکۆکیی سیاسی و ئابووریی گەورە بە خۆیەوە دەبینێ و ئەم کۆنفرانسە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی عێراق بە قەیرانێکی سیاسی سەختدا.

سودانی وتیشی: بەشداریکردنمان لەم کۆنفرانسەدا گرنگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە، چونکە هەنگاوێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ڕێبازە ئابوورییە نوێیەکەمان لەگەڵ برا عەرەبەکانمان و دراوسێکانی کەنداو فارس و دۆستانی چینی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە؛ ئەم پرۆسەیە دەتوانێت ببێتە هۆی هاوکاری و وەبەرهێنانی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسەکەدا.

سەرپەیڤ