ڕاوێژی باڵوێزانی ئێران و سوریا لە عێراق
باڵوێزانی ئێران و سوریا لە عێراق چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «محەمەد کازم ئالی سادق» و«سەتام جەدعان ئەلدەندح»، باڵوێزانی ئێران و سوریا لە عێراق، باسی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی سیاسی هاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی باکوری سوریا و دوایین دۆخی پەیوەندییەکان سیاسیەکانی عێراق وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق، باڵوێزەکانی ئێران و سوریا ڕێزیان لە یادی شەهیدانی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بە تایبەت سەردار«قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» گرت.
سەردار «قاسم سولەیمانی»، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی 3ی ژانویەی 2020، لەکاتی سەردانی ئەم وڵاتە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دەسەڵاتدارانی عێراق، لە هێرشی ئاسمانی تیرۆریستە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکی دا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، لەگەڵ «ئەبومەهدی موهەندیس»، جێگری سەرکردەی الحشدی شەعبی و ٨ کەس لە هاوڕێیانی شەهید بوون.