کانونی یه‌که‌م 12, 2022 06:13 Asia/Tehran
  • سودانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات

شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق بە ئامادەبونی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە، لەکۆبونەوەکەشدا گفتوگۆ لە بارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و کارنامەی حکومەتەوە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەرەتای پێکهاتنیەوە لە دوای هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەشێوەی خولمەند کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، پەرلەمانی و ئەمنی وڵات.

کۆبونەوەکەی شەوی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی «فالح فەیاز» سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوە براوەو تیایدا گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و کارنامەی حکومەتی نوێ گفتوگۆیان لە سەر کراوە.

حکومەتی نوێی عێراق کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهێنەری سەرەکییەتی، بەڵێنی زۆری داوە بە هاوڵاتیانی ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، هەروەها خۆی خستوەتەژێرباری بەڵێنی گەورە بە کورد و سوننەکان، بۆیە لەم کاتەدا هەمو چاوەکان لەسەر کارنامە و هەنگاوی داهاتوی ئەو هاوپەیمانیەن.

سەرپەیڤ