کانونی یه‌که‌م 19, 2022 13:57 Asia/Tehran
  • شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ماڵی «ئایەتوڵڵا سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە شاری نەجەفی پیرۆزیان کردو لەگەڵی دا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی ڕاگەیاندنی "دیجلە"، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی "کریستن ڕیچارد"، ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری تیمی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تاوانەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ «ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ماڵەکەیان کرد.

ئاگادار کردنەوە لە بارەی دوایین چالاکییەکانی ئەم شاندە نێودەوڵەتییەو دەستکەوتەکانی لە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تیرۆریستانی تاوانکاری داعش، لەو ئامانجانەی دیداری شاندی باسکراو لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی، ڕاگەیەندراوە.

«ئایەتوڵڵا سیستانی» وێڕای ستایشکردنی سەرکەوتنە گەورەکەی عێراقییەکان بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعشدا، جەختی لەوە کردەوە: بەبێ ئەم سەرکەوتنە چارەنووسسازە، بەدواداچوونی تیرۆریستانی داعش و سزادانیان بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەکان کردوویانە، بەتایبەتی تاوانەکانی کوشتن، بەدیل گرتن، دەستدرێژی و لەنێو بردنی شوێنەوارە کۆنەکانی عێراق، مسۆگەر نەدەبوو.

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق هەروەها داوای کرد هەنگاوی کاریگەر ھەڵبگیردرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانیانی کردەوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش، بەتایبەت پەنابەران و ئاوارەکانی عێراق، هەروەها جەختی لە پێویستیی ئازادکردنی ژنانی ئێزیدی و تورکمان کردەوە، کە لە ناوچەکەدا ماونەتەوە و ھێشتاش یەخسیری ئەم گرووپە تیرۆریستییەن.

«کریستیان ڕیچارد»یش لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە تاوانەکانی گروپی تیرۆریستی لە عێراق  ڕایگەیاند: تیمەکەم لەو باوەڕەدایە کە قوربانییەکان مافی خۆیانە بەبێ پلەبەندی تاونکاران دادگایی بکەن.

ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی وتیشی: ناتوانین هەموو ئەو پێکهاتانە لەبیر بکەین کە بەهۆی تاوانە تیرۆریستییەکانی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە؛ تاوانکارانی گروپی داعش دەیانویست کولتوری عێراقی و فرەچەشنیی حەشیمەتی کۆمەڵگا لەناوببەن.

سەرپەیڤ