کانونی یه‌که‌م 31, 2022 13:20 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: ڕۆڵی سەردارانی شەھید سولەیمانی و موھەندیس لە شکست پێ ھێنانی تیرۆریزم دا لەبیرنەکراوەیە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند: ڕۆڵی سەردارانی شەھید «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» لە شکست پێ ھێنانی تیرۆریزم و پیلانگێڕییەکانیدا لەبیرنەکراوەیە.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی ئێران لە عێراق، ڕۆژی هەینی، لە میانەی ڕێوڕەسمی یادی سێهەمین ساڵگەڕی شەهید بوونی سەردارانی خۆڕاگری لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق، وتیشی: سەردارانی شەهید بە بەرنگاربوونەوەی دژی داعشی تیرۆریست بارێکی قورسیان کەوتبووە لەسەر شان.

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتیشی: خەباتی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لەوانە ئەبومەهدی موهەندیس لەبیرنەکراوەیە چونکە پیلانی تیرۆریستانیان پووچەڵ کردەوە.

«ئالی سادق» ڕوونیشی کردەوە: سەردار سولەیمانی بناغەی قوتابخانەیەکی بۆ بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆریزم دانا کە زۆرێک لە ڕۆڵەکانی ناوچەکە خوێندنیان تیادا تەواو کرد. باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بە ئاماژەدان بە گەورەیی کارەکانی سەردار سولەیمانی لە شەڕی دژی تیرۆر، وتیشی: ھەژماری ئەو کارانە ناکرێت کە شەهید سولەیمانی لە ماوەی ژیانیدا لە ئاستە جیاجیاکاندا ئەنجامی داون.

سەرپەیڤ