کانونی یه‌که‌م 31, 2022 17:42 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی عێراقی: سەرکەوتن بەسەر داعشدا دەبێ بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق تۆکمە بکرێت

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی "عەسائیبی ئەهلی حەق" لە عێراق، بە ئاماژەدان بە هەوڵی دوژمن بۆ لەناوبردنی ورەی تەوەرەی بەرخۆدان لەڕێگەی تیرۆرکردنی فەرماندەکانی نەسرەوە، ڕایگەیاند، سەرکەوتن بەسەر داعشدا دەبێت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق تۆکمە بکرێت.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ڕۆژی شەممە، «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی «عەسایبی ئەهلی حەق» لە عێراق، لە سەروبەندی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی نەسر ڕایگەیاند، عێراق لە دۆزی دادپەروەریدا هەزاران شەهیدی پێشکەش کردووە، لەوانە حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی لەوە کردەوە کە دوژمنان بە تیرۆرکردنی فەرماندە شەهیدەکان دەیانویست عێراق بکەن بە کۆلۆنیالیزم و مۆڕاڵی خەڵکی ئەم وڵاتە لەناوببەن، بەڵام لەم پیلانەدا سەرکەوتوو نەبوون.

ئەلخەزعەلی ئاماژەی بەوەش دا کە هەمووان بەشداری شەڕی داعشیان کردووە، و ڕایگەیاند: سەرکەوتن لە دژی داعش دەبێت بە دامەزراندنی حوکمڕانیی سەربەخۆ لە عێراق و ڕێگەنەدان بە بوونی هێزی بیانی لەم وڵاتەدا تەواو بکرێت.

ئەم بەرپرسە عێراقییە وتیشی: عێراق بەبێ دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران دا سەرکەوتنێکی سیاسی بەدەستهێنا لە پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی ، ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنە سیاسییەکان خێرخوازن و بە نیازی سەرکەوتنن لە بواری ئابووریش دا؛ بەڵام هێشتا پیلان لە ئارادایە.

سەرپەیڤ