کانونی دوھەم 01, 2023 22:54 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: شەهیدبوونی «حاج قاسم» وەرچەرخانێکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلامدا

یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق شەهیدبوونی سەردار «قاسم سولەیمانی»ی بە وەرچەرخانێکی گەورە لە جیهانی ئیسلامدا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلغەدیر، «یاسر حسێن ئەلعیساوی» لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق، لە وتارێکدا لە سەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی دا ڕایگەیاند، بە بۆچوونی ئێمە، شەهید حاج قاسم سولەیمانی عێراقییە و ئەمەشی لە بەرگری کردن لەم وڵاتە سەلماند.

«یاسر حسێن ئەلعیساوی» ئاماژەی بەوەشکرد، تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن لەسەر بنەمای پیلانێکی پێشتر داڕێژراو ئەنجامی گرت.

جێگری سەرۆکی بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند، شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە لوتکەی هەرەمی بەرخۆداندا بوون بۆ پووچەڵکردنەوە و دامرکاندنەوەی پیلانەکانی ئەمریکا لە نێوخاکی عێراقدا.

پێشتریش «فالح ئەلفەیاز»، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا فاکتەرێکی گرنگ بووە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی لە عێراق داو ئاماژەی بەوەشکرد، پیلانی زۆر لە دژی ئەم سەرکەوتنە بەمەبەستی لەباربردنی جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەنجام دا ئاشتی و ئاسایشت، سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراق تێکبچێت.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

سەرپەیڤ