فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، تەوەرەی دیداری باڵوێزی ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق بوو
باڵوێزی ئێران لە بەغداو سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە بەغداو «عەبدولـلەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵی و بابەتگەلی جێی سەرنجی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
هەروەها ئالی سادق و لەتیف ڕەشید بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕ کردو جەختیان لە پێویستیی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ئاسۆی هاوکاریی بنیاتنەری دوولایەنە کردەوە.
لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا،عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینیی لەگەڵ ئێران هەیە.
ھەبوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان ، پەیوەندیی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی، و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری بە خاڵێکی گرنگ دادەنرێت لە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقدا.