کانونی دوھەم 04, 2023 22:40 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: دادگاییکردنی ئەو کەسانەی وا تۆمەتبارن بە تیرۆرکردنی سەردارانی خۆڕاگری بەردەوامە

جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆن جەختی لەوە کردەوە کە لێپێچینەوە لەو کەسانەی تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی یان هاوکاری کردنی تاوانی تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری لە عێراق بەپێی یاسا و بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بەردەوامە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٢ لە هێرشی مووشەکیی کۆپتەرە ئەمریکییەکان بۆ سەر دوو ترۆمبیل لە نزیک فڕگەی بەغدا، سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ «ئەبومەهدی موهەندیس» جێگری سەرۆکی حشدی شەعبی و ھەشت کەسی تر لە ھاوڕێکانیان شەهید بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی حکومەتی عێراق (واع)، «یاسر حسێن ئەلعیساوی» جێگری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆن  وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پلانە بەرفراوانەکانی ئەمساڵ بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی خۆڕاگری لە نێو گەلی عێراق، ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆرەکە بەپێی پێوەرە یاساییەکان دەبێت.

ئەلعیساوی وتیشی: تاوانی تیرۆرکردنی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتی و مرۆڤییەکان و کۆنوانسیۆن و تەواوی  ئەو ڕێککەوتنانەی پێشێل کردووە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق گرێ دراون.

جێگری حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس و حاج قاسم سولەیمانی مەشغەڵی ڕێگای خەباتکارانی دژی تیرۆریزم بوون و توانیان هەموو ڕیزەکانی ئەمنی و سەربازی لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا یەکانگیر بکەن؛ تەنانەت ئەو خۆبەخشانەشیان کە لەسەر بانگهێشتی مەرجەعی تەقلید بەشدارییان لە جیهاد کیفایی کردبوو، ڕاهێناو ئامادەیان کردن.

ئەلعیساوی ڕاشیگەیاند، لە مەراسیمی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی خۆڕاگری، ئامادەبوونی زۆری خەڵکی عێراقمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونیان و ڕەتکردنەوەی دڕندەکارییەکەی حکومەتی پێشووی ئەمریکا لە شوێنە ئاینییەکاندا بینی.

سەرپەیڤ