کانونی دوھەم 05, 2023 19:49 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق: تاوانی تیرۆرکردنی سەردارە شەهیدەکان بۆ ھەتاھەتایە ئیدانەکراوە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت بەردەوام تاوانی تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا ئیدانە بکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی عێراق (واع)، سەرۆک کۆماری عێراق، لەتیف ڕەشید، لە پەیامێکدا کە لە نەریتی ساڵیادی شەهیدبوونی سەردارحاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا لەلایەن «عەبدوڵڵا عەلیاوی» بەناوی سەرۆک کۆمارەوە  خوێندرایەوە ،جەختی لەوە کردەوە کە سەردارانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا پیلانەکانی دوژمنیان پووچەڵکردەوە.

لەتیف ڕەشید لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تیرۆرکردنی سەردارانی سەرکەوتن هێرشکردنە سەر هەموو ڕێسا ئەخلاقی و یاسایی و سیاسییەکان و نیشانەی گرنگایەتی و کاریگەریی ئەم دوو فەرماندە گەورەیە لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی دوژمنەو ئەوەی دەرخست کە ئەو ڕێگایەی کە  گرتبوویانە بەر ڕێگایەکی دروست بۆ ڕاچەنینی گەلانی خۆڕاگر بوو.

دووپاتیش لەوە کراوەتەوە کە پێویستە ژیانی ئەو دوو سەردارە گەورەیە لەلایەن گەنجانی ئەمڕۆ و نەوەکانی داهاتوو لەبەرچاو بگیرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، لە سایەی هاووڵاتیانی ئازاددا ڕێبازی خەباتکاران ڕوون دەبێتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە، پێویستە هەمیشە تاوانی تیرۆرکردنی ئەو سەردارانە ئیدانە بکرێت.

سەرپەیڤ