وتەبێژی گوردانەکانی حزبوڵڵا : هەڵاتنی کازمی لە دادگاییکردن، ڕزگاری ناکات
وتەبێژی "گوردانەکانی حزبوڵڵا"ی عێراق ڕایگەیاند، هەموو تاوانبارانی ناوخۆ و بیانی کە دەستیان لە تیرۆرکردنی "سەردارانی سەرکەوتن"دا هەبووە، دەبێت سزای ئەو کارەیان ببینن.
«محەمەد موحیی» وتەبێژی «گوردانەکانی حزبوڵڵا»ی عێراق ڕۆژی شەممە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ،جەختی لەوە کردەوە کە "مستەفا کازمی"، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، هەرگیز ناتوانێت لە دادگاییکردنی دادپەروەرانە ڕزگاری بێت .
«محەممەد موحیی» بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی شەهیدان سەردارحاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە دامەزراندنی حەشدی شەعبی وتی، ئەگەر ئەو دوو شەهیدە نەبوونایە حەشدی شەعبی پێک نەدەھێنرا، ئەوان توانییان گروپە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان لەژێر چەتری یەکەیەک دا کۆبکەنەوە و بە یەکخستنی هەوڵ و مسۆگەرات و ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ سەرکردایەتی کردنی شەڕەکان، حەشدی شەعبییان دروستکرد و پێکهێنا کە لە ئێستادا پاڵپشتێکی ھێزمەندی نەتەوەی عێراقە.
«موحیی» ئاماژەی بەوەشکرد، سەردارانی سەرکەوتن ھەرلەیەکەم ساتەکانی شەڕی داعش و ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانەوە جەختیان لەسەر یەکڕیزیی نەتەوەیی و بەشداریکردنی هەموو چین و توێژ و خێڵ و نەتەوەکانی گەلی عێراق لە خەباتدا کردەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ، شێعە، سوننە، ئێزدی، مەسیحی، عەرەب، کورد و تورکمان هەموویان بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی ناوچەکانیان کرد.
وتەبێژی «گوردانەکانی حزبوڵڵا»ی عێراق وتیشی: هیچ وەڵامێک ناتوانێ یەکسان بێت بەو تاوانەی کە ئەمریکا و هاودەستەکانی ئەنجامی کردوویانەو تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدە ئایینییانە لە ئەستۆی ئێمەیە.
«موحیی» سەبارەت بە هەڵاتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، کازمی پەنای بۆ ئاغا ئەمریکییەکانی بردووە و هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە دەستی هەبووە لە کوشتنی ئەو شەهیدانەدا و هاوبەشی جێبەجێکردنی ئەم تاوانە بووە و ئێمە لە گوردانەکانی حیزبوڵڵاوە هەر لە یەکەم ساتی تیرۆری ئەم شەهیدانە پەنجەی تۆمەتمان ئاراستەی کازمی کرد و هەڵهاتنەکەی هەرگیز لە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و تۆڵەسەندنەوە ڕزگاری ناکات.