پێداگریی «سودانی» سەبارەت بە پشتیوانیی عێراق لە پرسی فەڵەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i414193-پێداگریی_سودانی_سەبارەت_بە_پشتیوانیی_عێراق_لە_پرسی_فەڵەستین
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە هەڵوێستە پتەو و سەرەتاییەکانی ئەم وڵاتە کردەوە لە پشتیوانی کردنی پرسی دادپەروەرانەی گەلی فەلەستین و وەرگرتنەوەی مافەکانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2023 20:14 Asia/Tehran
  • پێداگریی «سودانی» سەبارەت بە پشتیوانیی عێراق لە پرسی فەڵەستین

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە هەڵوێستە پتەو و سەرەتاییەکانی ئەم وڵاتە کردەوە لە پشتیوانی کردنی پرسی دادپەروەرانەی گەلی فەلەستین و وەرگرتنەوەی مافەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی عێراق، «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیداری لەگەڵ «جبرەئیل ڕەجوب» نوێنەری سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و شاندەکەی یاوەری جەختی لە پشتیوانیی بەغدا بۆ پرسی فەلەستین کردەوە.

لەم پەیوەندییەدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: «ئەلڕەجوب» پەیامی سوپاسبێژیی «مەحمود عەباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بۆ داکۆکی کردنەکانی عێراق لە پرسی فەلەستین ڕادەستی سودانی کرد.

ھەروەھا لە پەیامەکەی سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جەخت لە قوڵایی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان ھەردووک لا کراوەتەوە.

بەم پێیە سودانیش جەختی لە پرەنسیپ و هەڵوێستە چەسپاوەکانی عێراق کردەوە لەمەڕ پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین و وتی: نەتەوەی عێراق بە درێژایی مێژوو هەمیشە لایەنگری برایانی فەلەستینی بووە.