پێداگری لەسەر پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق
«محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە توییتێکدا جەختی لە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کردەوە سەرەڕای هەوڵی هەندێک لایەن بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی سەبارەت بە پرسی دۆلاری عێراقی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئالی سادق» ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە توییتەکەی دا نووسیویەتی: کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستاش وەک یەکەمین لایەنگری گەشەسەندن و سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق دەمێنێتەوە، هەرچەندە بەرەوڕووی ھێندێک بوختانیش بووەتەوە. دیارە ئامانجی بوختانەکانیش چەواشەکردنی بیروڕای گشتی لە بارەی هۆکاری سەرەکیی قەیرانی نرخی دۆلارە.
پێدەچێت ئاماژەی باڵوێزی ئێران بۆ بابەتی ئەم ڕۆژانەی کێشەی عێراق و گرانبوونی نرخی دۆلاربێت، کە ئەمەریکا بە دەست گرتن بە سەری داو زریقاندنی تۆزە تۆزەی داهاتی عێراقییەکان بۆ نێو بانکی ناوەندی، بووەتە ھۆی گران بوونی نرخی دۆلار ھەتا دەوڵەتی «محەمەد شیاع سودانی» بخاتە ژێر گوشارەوە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا«هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراقیش، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و ڕایگەیاندکە، ئەمریکییەکان دۆلار وەک چەکێک بۆ برسیکردنی گەلان بەکاردەهێنن.