کۆمەڵێکی دیکە لە بەرپرسانی پێشووی حکومەتی عێراق دەستگیر دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i414430-کۆمەڵێکی_دیکە_لە_بەرپرسانی_پێشووی_حکومەتی_عێراق_دەستگیر_دەکرێن
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2023 10:54 Asia/Tehran
  • کۆمەڵێکی دیکە لە بەرپرسانی پێشووی حکومەتی عێراق دەستگیر دەکرێن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە دەرکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆکایەتیی "فایق زەیدان" ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی عێراقی دەرچووە کە پەیوەندییان بە دۆسیەی "دزینی سەدە"ەوە هەیە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ڕێکخراوی دژە گەندەڵی "نەزاھە" و سەرۆکی لیژنەی باڵای پشتیوانیی دژە گەندەڵی بەڕێوەچوو، ھێندێک پێشنیار سەبارەت بە بڕێک گرێبەستی گوماناوی خرانەڕوو کە نیشانەی گەندەڵییان پێوەدیارەو لەوانەیە زیان بە وڵات و گەل بگەیەنن.

سەرۆکی دادگای یەکەمی «کەرخ»یش ڕاپۆرتێکی لەبارەی ھەنگاوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی کارتی زیرەک بەمەبەستی پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی پێشکەش کرد.

پێشتر دادگای بەرایی یەکەمی کەرخ، تایبەت بە گەندەڵی، فەرمانی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتیی "رێکخراوی باج" و جێگرەکەی و پشکێنەری بەشی دارایی و ڕێکخستن و بەڕێوەبەری بەشی داراییەکەی و ھەروەھا خاوەن کۆمپانیاکانی پەیوەست بە دۆسیەی "دزی سەدە" دەرکردبوو.