کانونی دوھەم 24, 2023 07:15 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی عێراقییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی سویید بۆ ئیدانەی سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز

هاوڵاتیانی عێراقی ڕۆژی دووشەممە بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی گەورەی ناڕەزایەتی لەبەردەم باڵوێزخانەی سویید لە بەغدا،سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزیان لە سویید شەرمەزار کرد.

بۆ جاری سێیەم حکومەتی سویید مۆڵەتی یاسایی بۆ "سووتاندنی قورئان" لەم وڵاتە دەرکردووە و ئەم کارەش ​​ڕۆژی شەممە لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم ئەنجام درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەوازین نیوز، بە سەدان هاوڵاتیی عێراقی لە بەردەم باڵوێزخانەی سویید کۆبوونەوە و دژی سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بە مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.

لەم گردبوونەوەیەدا هاووڵاتیانی عێراق خوازیاری لێبوردنخوازی فەرمیی حکومەتی سوییدیان کرد لەم پەیوەندییەدا.

عێراقییەکان ھەروەھا جەختیان لەسەر پێویستیی دادگایی کرانی ھۆکارە توندڕەوەکەی ئەم کردارە دژەئیسلامییە کردەوە.

سەرپەیڤ