شوبات 02, 2023 21:23 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی دژی پاشماوەکانی داعش لە عێراق

سەرچاوەیەکی عێراقی درێژەی ئۆپراسیۆنی دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و دەستگیرکردنی ژمارەیەک تەکفیریی لە ٥ پارێزگای ئەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراقی (واع)، ڕۆژی پێنجشەممە، بەشی هەواڵگریی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی بە دەست و برددا لە پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، کەرکوک، سامەڕا و نەینەوا، حەوت چەکداری تاقمی تیرۆریستی داعشی لە شارەکانی هیت، موسڵ، سامەڕا، کەرکوک و دەورە ڕاپێچ کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکیی عێراقدا هاتووە: دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لەسەر بنەمای یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بووە، هەموو ئەو کەسانەش ڕادەستی سیستمی دادوەری کراون.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە پاشماوەکانی داعش لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق ناوبەناو جموجۆڵ دەکەن.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵات بۆ دڵنیابوون لە سەرھەڵنەدانەوەی داعش و چەکدارە ھەڵهاتووەکانی.

سەرپەیڤ