شوبات 11, 2023 21:33 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی نوجەباء : بەرەی خۆڕاگری هەرچییەکی ھەیە لە شۆڕشی ئیسلامییەوە پێی گەییشتووە

وتەبێژی بەرەی خۆڕاگری لە پەیامێکدا باسی کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکباردا کردو وتی: بەرەی خۆڕاگری هەرچییەکی ھەیە لە شۆڕشی ئیسلامییەوە پێی گەییشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس ، ئەندازیار«ناسر ئەلشەمەری» وتەبێژی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا بە بۆنەی ٤٤هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەم شۆڕشە گەلانی جیهان لەگەڵ زاراوەی نوێی وەک بەرخۆدان و سەقامگیری و بەرنگاربوونەوەی ئیستیکباری جیهانی ئاشنا بوون.

«ناسر ئەلشەمەری» ستایشی ئەو زللانەی ئێرانی کرد کە لە ئەمریکای وەشاندووەو لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم بێوێنە بووە، ئینجا وتیشی: یەکەم زلـلە دەستگرتن بە سەر مەکۆ سیخوڕییەکەدا بوو «باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێران» کە پێشتر جیهان هاوشێوەی نەبینی بوو.

«ئەلشەمەری» گورزی دووەمی بە هێرشی موشەکیی سەر بنکەی ئەمەریکا لە «عەینولئەسەد» لە عێراق دا زانی و ئتیشی: ئێمە ئەمڕۆ شایەتی ئەوەین کە لە هەر شوێنێک شەڕ لەگەڵ ئیستیکباری جیهانی و ڕژێمی زایۆنی یان داگیرکاری و ھژموونی ئەمریکا لە ئارادا بێت، بە دڵنیاییەوە دەستە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامی بەدی دەکرێت.

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەباء هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێمە لە خۆڕاگریی ئیسلامی دا ھەرچییەکمان ھەیە، بە هەڵوێست و چەک و هێزی دڵمانەوە بۆ بەرنگار بوونەوەی موستەکبیران، قەرزاری ئەم شۆڕشە گەورەیەین، شۆڕشێک کە ئیمامی شەهید، «سەیید محەمەد باقر سەدر (ڕە) بە خەونی پێغەمبەران وەسفی کرد.

سەرپەیڤ