ڕاوێژی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ بەرپرسێکی لوبنان
سەرۆک کۆماری عێراق میوانداریی وەزیری کاری لوبنانی کرد و لە دانیشتنەکەیاندا ئاماژەی بە توانای لوبنان کرد بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی (واع)ی عێراقی، «عەبدولەتیف جەمال ڕەشید»، سەرۆک کۆماری عێراق، لە دیدار لەگەڵ «مستەفا حسێن بەیرەم»، وەزیری کاری لوبنان و شاندەکەی یاوەری لە کۆشکی بەغدا، جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و براو پێویستیی پەرە پێدانیان بۆ ھەرێمی ئابووری و بازرگانی و کولتوورییش کردەوە.
لەم دیدارەدا «جەمال ڕەشید» متمانەی خۆی بە توانای گەلی لوبنان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا دەربڕی و ڕایگەیاند، عێراق لە تەنیشت لوبنانەوە وەستاوە.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی نێوان عێراق و لوبنان کردەوە لە ڕێگەی دیدار و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، بە تایبەت لە بواری کار و پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانی پیشەیی، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییان لە بازاڕی کاری تایبەتمەنددا.
«مستەفا حسێن بەیرەم» وەزیری کاری لوبنانیش ھەر لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و حکومەت و گەلی عێراق پەیوەندییەکە کە لە ڕێگەی دۆستایەتییەوە پەرەی پێدراوە.