حەلبوسی داوای گەڕانەوەی سوریا بۆ جیهانی عەرەبی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415528-حەلبوسی_داوای_گەڕانەوەی_سوریا_بۆ_جیهانی_عەرەبی_کرد
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بڕیارێک بدەن بۆ ئەوەی سوریا بگەڕێتەوە بۆ جێ و شوێنی جارانی لەنێو وڵاتانی عەرەبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2023 12:29 Asia/Tehran
  • حەلبوسی داوای گەڕانەوەی سوریا بۆ جیهانی عەرەبی کرد

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بڕیارێک بدەن بۆ ئەوەی سوریا بگەڕێتەوە بۆ جێ و شوێنی جارانی لەنێو وڵاتانی عەرەبی.

«محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە سەرەتای کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان لە بەغدا ڕایگەیاند: داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین بڕیارێک بدەن بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لەنێو ئەو وڵاتانەدا.

«حەلبوسی» لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا دەستدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی فەلەستینی شەرمەزار کردو وتیشی: تەنگژەکانی ئێستا پێویستی بە هاوکاریی هاوبەش هەیە و ئەم دیدارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی.

لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١، کۆمکاری عەرەبی دوای سەرھەڵدانی شەڕی لە سوریا لە لایەن تیرۆریستانەوە، کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و ڕۆژئاوا پاڵپشتیی دەکرا، بڕیاری ڕاگرتنی ئەندامێتی سوریای لەو یەکێتییە دا.