ئادار 24, 2023 15:43 Asia/Tehran
  • ئالی سادق : ئێران هەوڵ دەدات هاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق پەرەپێ بدات

باڵوێزی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە بەغدا بۆ ئەو ڕۆڵە بنیاتنەرەی لە دانوستانەکانی نێوان تاران و وڵاتانی ناوچەکەدا بینیویە، وتی: ئێران هەوڵ دەدات هاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق پەرە پێ بدات.

عێاق لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.

«محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)، ڕایگەیاند:هەردوو وڵات لە ڕووی ئابوورییەوە لە بوارەکانی بازرگانی و وزەو گواستنەوەدا هاوکاری دەکەن و هەروەها هاوکاری لە بواری کولتووریش دا هەیە، کە ئێران هەوڵدەدات هاوکارییەکان لەم بوارانەدا زیاتر بکات.

ئالی سادق وتیشی: لە ڕووی سیاسییەوە عێراق ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە گەڕاندنەوەی دیالۆگ و دانوستانی بنیاتنەر لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دۆخی عێراق بەرەو باشتربوون دەڕوات ، وتیشی: عێراق ڕۆڵی پێشەنگانە لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و ئێرانیش هەوڵ دەدات ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا دامەزرێنێت.

سەرپەیڤ