بڕیاردانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ھەڵبژاردن
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ کۆدەبێتەوە و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌کان ده‌دات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «بڕیار ره‌شید» ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رایگەیاندووە، پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەی 20ی ئه‌م مانگه دەنگی لەسەر بەشێک لە ماددەکانی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان داوە، ئه‌وان وه‌کو یه‌کێتی لەگەڵ پرۆژە یاساکەدان، ئەوانەی دژی ئەو بڕگەیەن، پەرلەمانتارانى سەربەخۆن.
ئەم پەرلەمانتارە کوردە سەبارەت بەو ماددانەش کە دەنگی لەسەردراوە، وتی، "رۆژی 20ـى ئادار، پەرلەمان دەنگى لەسەر حەوت ماددە لە کۆی 15 ماددەی پڕۆژەیاسای هەموارى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دا کە یەکێک لە بڕگە پەسندکراوەکانى ناو ماددەی پرۆژە یاساکە بریتى بوو لە دیاریکردنى 6ـى تشرینى دووەمى 2023ـى وەک رۆژی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگه‌کان".
په‌یوه‌ست به پارێزگای کەرکوکیش، بڕیار رەشید رونی کردەوە، ئەو پرۆژە یاساییە گۆڕانکاری دەبێت لە ژمارەی دەنگەکانی لیستەکان، بەلام گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە ناکات.
جێگای ئاماژەیە پەرلەمانى عێراق 6ـى تشرینى دوەمى 2023ـى بۆ به‌ڕێوه‌چونی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاری کردووه، که بڕیاره له ته‌واوی پارێزگه‌کانی عێراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.