مانگرتنی ناڕەزایەتی بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی عێراق لە بەغدا
کۆمەڵێک خۆپیشاندەر بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە شاری بەغدای پایتەخت مانیان گرت.
بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە، خۆپیشاندەرانی عێراقی لە نزیک یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا مانیان گرت و دژایەتی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکانیان کرد.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لە دەوروبەری پەرلەمانی ئەو وڵاتە گرتەبەر.
خۆپیشاندەران هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پەسەندکردنی ئەم یاسایە بکات، مانگرتنی هەمیشەیی لە بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز دەست پێ دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، پەرلەمانی عێراق مانگرتنی دەنگدان بۆ یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی لەدووشەممەی ڕابردووەوە بۆ ڕۆژی شەممەی ئەم حەوتەیە دواخستبوو، کە ھەڵبەت بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە بۆ داهاتوو دواخرا.
چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەو مانایەیە کە لایەنە سەرەکییەکانی وڵات بە ئاسانی دەتوانن لە بەرامبەر ئەکتەرە سیاسییە سەربەخۆکان دەسەڵات بەدەست بهێنن.