نیسان 13, 2023 05:46 Asia/Tehran
  • «زیاد ئەلنەخالە» لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا کۆبووەوە

«زیاد ئەلنەخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ باڵوێزی ئێران «محەمەد کازم ئالی سادق»کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باڵوێزخانەی بەغدا، میوانداریی «زیاد ئەلنەخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی کرد و هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرسی فەلەستینیان لێکدایەوە.

ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین و شاندەکەی یاوەری لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە و «نەخالە» بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لەنێویاندا «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کۆببێتەوە.

هەروەها بڕیارە سبەی هەینی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسی عێراق وتارێک پێشکەش بکات.

ڕۆژی هەینی دەیان ڕێ و ڕەسم لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە بەغدا، کەربەلا، نەجەف و حللە،بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی قودس لە عێراق دا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ