نیسان 15, 2023 08:17 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی پرسی فەڵەستینی بەهێزتر کردووە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە ئاماژە بە ڕۆڵی شەهیدی نەمر سەردار« قاسم سولەیمانی» لە پاراستنی پرسی فەلەستین، جەختی کرد، تەواوی هەوڵەکانی ئیستیکباری جیهانی بۆ پاڵپشتی کردن لە ڕژێمی زایۆنیش هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

«قەیس خەزعەلی» لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە ڕایگەیاند: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە مسۆگەربوونی بەڵێنی خودایی لەمەڕ ڕزگار بوونی مزگەوتی ئەقسا نزیک تر دەبینەوە.

ناوبراو وتیشی: دوژمنان بە تیرۆری شەهید«قاسم سولەیمانی» لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە پرسی فەڵەستین لەبیر بچێتەوە و بەرەی خۆڕاگریش لاواز ببێت، کەچی خوێنی پاکی ئەم شەهیدە گەورەیە بووە هۆی بەهێزبوون و بەردەوامبوونی پرسی فەڵەستین.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتیشی: بوونی گەلێک کە بڕوای بە ئامانجەکانی خۆیەتی و هێزەکانی خۆڕاگری کە بۆ بەرگری لەم بیر و بڕوایە چەکی ھەڵگرتووە، بووەتە هۆی ئەوەی کە تەواوی هەوڵ و پەلەقاژەی ڕەوتی ئیستیکباری جیهانی بۆ پاڵپشتی کردنی ڕژێمی زایۆنی هیچی لێ نەوەشێتەوە.

«قەیس خەزعەلی» وتیشی: لە ئێستادا بە ئاراستەیەک دا دەڕۆین  کە ڕژێمی ستەمکاری زایۆنی تەنانەت بە پاڵپشتیی ئەمریکای تاوانباریش بەرەو لەناوچوون پاڵ پێوە دەنێت.

سەرپەیڤ