نیسان 16, 2023 19:54 Asia/Tehran
  • عێراق: دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی داین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، جارێکی تر دژایەتیی وڵاتەکەی لە مەڕ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین؛ «زیاد ئەلنەخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ «محەمەد حەلبووسی»، ستایشی هەڵوێستی عێراقی کرد لە مەڕ پرسی فەڵەستین و ڕۆڵی پەرلەمانی عێراقی لە بارەی دەرکردنی یاسای بە تاوان زانینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ داگیرکەرانی زایونی بەرز نرخاندو دەسەڵاتی عێراقی بە دەسەڵاتی فەلەستین و بەرخۆدان زانی.

«حەلبوسی» لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی فەرمی و جەماوەریی عێراق پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و ڕەت کردنەوەی دیاردەی چەوساندنەوەی نەتەوەی فەلەستین و داکۆکی لە مافی خۆڕاگری لە ھەمبەر داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.

حەلبوسی ڕاشیگەیاند کە، عێراق دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستییە و بە دەرکردنی لێبڕاوانەی یاسای بەتاوان زانینی وەھا کردارێکیش بە ئاشکرا ئەمەی سەلماندووە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کەمترین ئەرکی ئێمە پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییەکەیە و نابێت ئەم گەلە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی داگیرکەردا بە تەنیا بھێڵینەوە.

سەرپەیڤ