ڕاوێژی نێوان عەمار حەکیم و سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە میانەی دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید عەمار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، «عەبدولەتیف ڕەشید» کۆبووەوەو وێڕای پیرۆزبایی کردن لە یەکتر،لە سەروبەندی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئاڵوگۆڕی سیاسیی عێراق، ناوچەکە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان بەگوێرەی یەکڕیزی و بەرژەوەندییەکان، لێک دایەوە.
لەم دیدارەدا حەکیم جەختی لە وەپشت سەرنانی تەنگژەکانی داهاتوو بە تایبەت پرسی بودجەو چارەسەریی ناکۆکییەکان لە ڕێگای گفتوگۆ و لە چوارچێوەی هاوسەنگیی نێوان ماف و بەرپرسیارێتیەکان.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، قەیرانی ژینگەیی و مافاوی وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی کە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە و خوازیاری کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئاسانکارییە بەردەستەکان بوو، بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئاوی عێراق لە وڵاتانی دراوسێ.
حەکیم لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق «عەبدولەتیف ڕەشید» هەروەها جەختی لە بەکارهێنانی پێگەی ئەم وڵاتە لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە و جیهان بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ناوچەییەکان و کۆکردنەوەی هێزەکان لەسەر مێزی دانوستان کردەوە و لەسەر دۆخی ناوخۆی وڵات لەکاریگەرو شوێن دانەری زانی.