نیسان 25, 2023 18:13 Asia/Tehran
  • عێراق بۆ ھاوڵاتیانی لە سودان: ئامان مەمێننەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی عێراقییەکانی دانیشتووی سودان کرد و ڕایگەیاند: ھەتا زووە بگەڕێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، «ئەحمەد سەحاف» ڕایگەیاندووە، “ئاگادارکردنەوە لە جێهێشتنی سودان بەرنامەی بۆ داڕێژراوەو ژووری ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسیی فریاگوزاری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاری لەسەر دەکات.

راشیگەیاند، هاوڵاتییانی عێراقی لە سودان بۆ جێهێشتنی سودان بچنە ناوچەی (ئەلمەنشیا) کە دەکەوێتە شەقامی عوماک لە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتی رۆییشتنی پاسەکانی گواستنەوە رۆژی چوارشەممە دەبێت، کە دەکاتە 26/4/2023، کاتژمێر شەشی بەیانی”.

وتیشی. “داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەمان دەکەین لە کاتی گواستنەوەیان لە ماڵەکانیانەوە بۆ شوێنی دیاریکراو وریابن.

سەرپەیڤ