نیسان 26, 2023 22:37 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا

ھێندێک لە سەرچاوەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی نێو بنکەی سێھەمی «تەوحید» لە بەشی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدایان کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ، قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە ناو بنکەی سێیەمی «تەوحید» کە دەکەوێتە بەشی سەربازیی باڵوێززخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق چالاک کرا.

تا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک لەسەر وردەکاریی کاراکرانی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە بنکەی سێیەمی «تەوحید» بڵاونەکراوەتەوە.

ئێوارەی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردووش قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە بنکەی سێیەمی «تەوحید» لە بەشی سەربازیی باڵوێززخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرز بووەوە.

سەرپەیڤ