وەزیری ناوخۆی عێراق: هەموو گەلەکەمان پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین دەکەن
نیسان 27, 2023 15:43 Asia/Tehran
«عەبدولئەمیر ئەلشەمەری» وەزیری ناوخۆی عێراق شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە ڕایگەیاند، گەلەکەمان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە پشتیوانی لە دۆزی نەتەوەی فەلەستین دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاژانسی هەواڵدەریی "واع" لە زاری وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ڕایگەیاندووە کە «ئەلشەمەری» ئەو قسانەی لە دیدارێکدا لەگەڵ «زیاد هێب ئەلریح» وەزیری ناوخۆی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکان و ئەو پرسانە کردووە کە هاوتەریبن لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست و برا.
وەزیری ناوخۆی عێراق هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەلەستینی بە مێژوویی و قووڵ ناوبرد.