ئەلخەزعەلی: پێویستە باڵوێزی ئەمریکا یاساوڕێسای دیپلۆماسی پەیڕەو بکات
عەسائیب ئەهلی حەق ئەمینداری گشتی عێراق ڕایگەیاند، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەبێ پابەندی ڕێساو دابی دیپلۆماسی بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەھد «شێخ قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆدەنگی بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق ڕایگەیاند: عێراق دەبێت هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و چین و بڕیارەکانی وڵات لەسەر بنەمای هاوکاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان دروست بکات.
ئەلخەزعەلی وتیشی:حکومەت و وەزارەتی دەرەوە دەبێ ڕێگری لە چالاکی و جموجۆڵە گوماناوییەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق بکەن.
ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی "السادقون" لە پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی: نوێنەرانی ئەم فراکسیۆنە واژۆی ئەندامانی پەرلەمان کۆدەکەنەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی کارەکانی «ڕۆمانۆڤسکی» باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق.
پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوایان لە حکومەت کردبوو کە ڕێگە نەدات باڵوێزی ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەیان بکات.