May 05, 2023 13:41 Asia/Tehran
  • گرووپێکی خۆڕاگریی عێراق ڕوولە ناتۆ: ئەگەر دەستبەرداری ئێمە نەبن دەستتان دەبڕین

گرووپی خۆڕاگریی«ئەسحابی کەهف» لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی هێزەکانی ناتۆ لەم وڵاتەی کردووە، ڕایگەیاند، ئەگەر دەستبەرداری ئێمە نەبن دەستتان دەبڕین.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی ئیرنا ؛ لە ڕاگەیەندراوی گرووپی خۆڕاگریی «ئەسحابی کەهف» کە لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا دایناوە، هاتووە: یەکەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠٢١ چەند هاووڵاتییەکی عێراقی دەستگیرکران کە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نەرویژ (NIS) کاریان دەکرد.

لەم بەیاننامەیەدا، گروپی «ئەسحابی کەھف» وتووشیەتی: کەسانی دەستبەسەرکراو، بەو زانیارییانەی کە درکاندیان، ئێمەیان بەرەو سەرچاوە سەرەکییەکانی تەقەمەنیی بەهێز و بڕێکی زۆری ئەو کەرەستانە برد کە دەزگای هەواڵگریی دوژمنی زایۆنی بە نیازی قاچاخ کردنی بۆ خاکی سووریاو  ئێران بوو لە ڕێگای دەزگای هەواڵگریی نەرویژ لە عێراق.

«ئەسحابی کەهف» لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ڕوونی کردەوە کە دەزگای هەواڵگریی نەرویژ خەریکی بەقاچاخ بردنی تەقەمەنی لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بە پێچەوانەشەوەیە و ئەم کارە لە قەواخی (ڕێکخراوی هاوکاریی مرۆڤیی نەرویژ/ فەرمانگەی ناوچەی باشووریی سڕینەوەی مین لە عێراق) ئەنجام دەدات.

سەرپەیڤ