May 08, 2023 22:41 Asia/Tehran
  • بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بکوژەکەی ھیشام ھاشمی دەرچوو

دادگای تاوانەکانی رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی «هیشام هاشمی» توێژەر و شارەزای ئاسایشی عێراق و گروپە چەکدارەکان دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی عێراق، دوای ئەوەی بۆ دەیەم جار دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەبارەی سزادانی بکوژەکەی «هیشام هاشمی» توێژەر و شارەزای ئاسایشی عێراق و گروپە چەکدارەکان، دواخرا، ڕۆژی یەکشەممە دادگای باڵای تاوانەکان بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی «هیشام هاشمی» دەرکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە،دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی لە دژی تاوانبار «ئەحمەد حەمداوی عەواید» دەرکرد لەسەر تاوانی کوشتنی شارەزای ئەمنی «هیشام هاشمی».

هیشام هاشمی شرۆڤەکاری ئەمنی و شارەزای بواری گروپە چەکدارەکانی عێراق، لە 6ی تەمموزی 2020دا لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە بەغداد بە تەقەی چەکدارێکی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا تیرۆرکرا.

سەرپەیڤ