May 10, 2023 20:35 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: ڕژێمی زایونی دەبێت بە سەختی تەمێ بکرێت

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەیان بە "تاوانێکی قێزەون دژ بە مرۆڤایەتی" وەسف کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێ ئەم ڕژێمە بە سەختی تەمێ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی "ئەلمەیادین"؛ لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا پشتیوانیی خۆیانیان بۆ گەلی پشوودرێژو خۆڕاگری فەلەستین و بەرخۆدانی بوێرانەیان دووپاتکردەوە.

لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای عێراقدا هاتووە: وەڵامدانەوەی تاوانی تیرۆری سەرکردەکانی کەتیبەکانی ئەلوقدس دەبێ گەلێک توندوسەخت بێت و ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی باجەکەی بدات.

لەم بەیاننامەیەدا تاوانی داگیرکەران کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک ژن و منداڵ لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهاد، بە "تاوانێکی قێزەون دژ بە مرۆڤایەتی" وەسف کراوە.

ڕژێمی زایونی بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێکی لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج و دوو فەلەستینیی دیکەی شەھید کرد.

سەرپەیڤ