May 20, 2023 03:05 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی پلاسخارت لە مەڕ کارەساتی بێ ئاویی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٥

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری دا لە کارەساتی بێ ئاویی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٣٥دا.

بەگوێرەی هەواڵی شەفەق نیوز، «جێنین هێنیس پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: 90%ی ڕووبارەکانی عێراق بەهۆی وشکەساڵی و کەمیی ئاوەوە پیس بوونە.

پلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2035 عێراق تەنها دەتوانێت 15%ی پێداویستییەکانی ئاوی خۆی دابین بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: حەوت ملیۆن کەس لە عێراق ڕووبەڕووی کێشەی دەستڕاگەییشتن بە ئاو بوونەتەوە.

قەیرانی کەم ئاوی لە عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا گەییشتووەتە لوتکە و لە ئەم ساڵدا ژمارەیەک ڕووبار لەم وڵاتەدا وشک بوونە.

سەرپەیڤ