کوژرانی والیی داعش لە بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە
حوزهیران 07, 2023 22:01 Asia/Tehran
سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی کوژرانی والییە داعشییەکەی بەغدا و چوار لە هاوڕێکانی لە باکوری پایتەختی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە بەغدا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خەباتکارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی پێنج تیرۆریستیان کوشتووە ، لەوانە خۆیان وتەنی «والیی بەغدا» لە ناوچەی «ئەلتارمیەی باکوری بەغدا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وردەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە و کۆی گشتیی قوربانییەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەمیشە بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵنادەنەوە.