کاردانەوەی سەرۆک کۆماری عێراق بەرامبەر بە دەستوەردانەکانی واشێنگتۆن
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بەرامبەر بە لێدوانی دەستوەردەرانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مەڕ ڕەخنەگرتن لە ئەدای عەبدوللەتیف ڕەشید سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە دژی قەشەی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدان دەرچووە، ھەڵوێستی دەربڕی.
«لویس ساکۆ»، قەشەی کلێسای کلدانیی عێراق و جیهان، لە نامەیەک دا بۆ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ،لەبارەی بە جێهێشتنی بەغدا ئاگاداری کردنەوە. ئەم نامەیە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ، ئەو بڕیارەی ھەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە لایەن سەرۆکی عێراقەوە دەرچووبوو لە مەڕ دەستنیشانکرانی «ساکۆ» وەک پاتریکی کلێسای کلدانی.
بەگوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا، دوابەدوای لێدوانەکانی "ماتیۆ میلەر"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بڕیاری ئەم دواییەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بارەی «لویس ڕافائێل ساکۆ»ـەوە ڕایگەیاند: نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە داخەوەیە بۆ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حکومەت و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە سەبارەت بەو بڕیارەی کە دراوە و دیارە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیش لەو بارەیەوە باڵوێزی ئەمەریکا لە بەغدا بانگ دەکات.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە: سەرۆکایەتیی کۆمار ناتوانێت کارێک بکات کە دژی دەستووری عێراق بێت، چونکە ڕۆڵی سەرەکیی سەرۆک کۆمار پاراستنی دەستوور و چوارچێوە یاساییەکانیەتی.
لەم بەیاننامەیەدا نوسینگەی سەرۆکایەتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی سەرۆکایەتی هیچ زیانێک بە پێگەی ئایینی و یاسایی «لویس ساکۆ» ناگەیەنێت و ئەویش وەک قەشەیەکی کلێسای کلدان لە عێراق و جیهاندا لە ڕێز و قەدرزانینی سەرۆکایەتیی کۆمار بەهرەمەندە.
لەم بەیاننامەیەدا سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانە زیان بە پێگەی ئایینی و یاسایی ناوبراو ناگەیەنێت و جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەڵوەشاندنەوەی ئەم فەرمانە بۆ ھەمواری جێبەجێکردنی دەستوور بووە، چونکە ئەو فەرمانە هیچ بنەمایەکی یاسایی نەبووە.