ته‌مووز 29, 2023 12:10 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی عێراق؛ ئەمریکا سزاکان بۆ ناکاریگەرکردنی دەستکەوتەکانی حکومەتی عێراق بەکار دێنێ

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی بەکارهێناوە بۆ ناکاریگەرکردنی دەستکەوتەکانی حکومەتی عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە کارتی سەپاندنی سزاکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلمەعلومە؛ زەینەب ئەلموسەوی، لە نوێنەرانی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەلسادیقون،لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سزاکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بە ئامانجی هاندانی بیروڕای گشتیی ئەم وڵاتە لە دژی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی بەسەر دژی بانکەکانی عێراق دا سەپێندراوە.

ئەلموسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاتر دەبێت و ڕەنگە بانکەکانی ئەم وڵاتەش لەلایەن واشێنگتۆنەوە سزا بدرێن، کەدیارە هەموو ئەو کارانەی ئەمریکاش لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان دا یەک ناگرێتەوەو ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەستکەوتەکانی حکومەتی سودانی لە مەڕ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەیسەکانی تری ئابووری و حوکمڕانی بەچاوی خۆمان دەبینین.

"هادی عامری"، سەرۆکی هاوپەیمانیی "فەتح" لە پەرلەمانی عێراقیش، پێشتر وێڕای ڕەخنەگرتن لە پشتبەستنی وڵاتەکەی بە ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە: "هەموو کەس دەزانن کە ئەمریکییەکان چۆن دۆلار وەک چەکێک بۆ بەبرسیەتی ڕاگرتنی گەلان بەکاردەهێنن".

سەرپەیڤ