ئاب 26, 2023 15:58 Asia/Tehran
  • دوو چەکداری مەترسیداری داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق دو چەکداری "مەترسیدار"ی رێکخراوی داعشی لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک دو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردوە، کە یەکێکیان لە وڵاتێکی دراوسێوە هاتبو کە هەڵگری ناسنامەیەکی ساختە بو، بە مەبەستی چونە ناو پارێزگای کەرکوک و دواتر گەیشتن بە پارێزگای دیالە، بۆ ئەنجامدانی کارێکی تایبەت، بەڵام لەڕێگەی بۆسەیەکەوە لەشاری کەرکوک دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، چەکداری دوەمیان لە ساڵی 2014وە بەیعەتی بە رێکخراوی چەکداری داعش داوە و برا یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رێکخراوەکە بوە، لە قەزای لەیلان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکراوە.

هەرچەندە داعش لە کۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2017وە لە عێراقدا کۆتایی پێهێنراوە، بەڵام ناوە ناوە چالاکیی ئەنجامدەدەن و لە بەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەکان بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردن و دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوە ئەنجامدەدەن.

 

 

 

سەرپەیڤ