نەرمی نواندنی زۆربەی ڕێبەرانی سوننەی عێراق بەرامبەر بە تورکیا بۆتە هۆی بەردەوام بوونی بۆردومان کرانی ناوچەگەلێکی عێراق
یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی فەتح، ڕێبەرانی سوننەی عێراقی تۆمەتبار کرد بە نەرمی نواندنیان بەرامبەر بە تورکیا و وتی: ئەم مەسەلەیە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی بۆدرومان کرانی ناوچەگەلێکی عێراق لە لایەن تورکیاوە.
علی الفتلاوی لە وتووێژ لەگەل هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە بە ئاماژە بەوەی کە ئێراق دەتوانێ بە کاردانەوەی شیاو لە زۆرێک لە بوارەکاندا بەرامبەر بە تورکیا سەرکەوتوو و براوەی مەیدان بێ، وتیشی: محەممەد حەلبووسی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە جیاتی ئەوەی سوور بێ لە سەندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی عێراق، خەریکی پارانەوەیە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا پشتیوانی سیاسی بۆ خۆی کۆ بکاتەوە.فەتلاوی راشکاوانە ڕایگەیاند: سەندنەوەی مافەکانی عێراق لە تورکیا، پێویستی بە هەڵوێستی بتەو و بەگوڕی لیژنەکانی دانوستانکارە ، ناوبراو وتیشی: چارەنووسی پرس و بابەتی وەک بڕینی ئاو لە لایەن تورکیاوە و بۆردومان کرانی خاکی عێراق هێشتایش هەر ڕوون نەکراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە نوێنەرێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق وتی کە هەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو خاکی عێراق بنپێ کردنی مافی سەروەری عێراق و تیابردنی ئاسایشی شاروومەندانی ئەم وڵاتەیە.علاء الحیدری لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی تورکیا بە بیانووی سەرکوت کردنی چەکدارانی پەکەکە، خەڵکی مەدەنی دەدەنە بەر پەلامار، وتیشی: هەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو خاکی عێراق بنپێ کردنی مافی سەروەری عێراق و تیابردنی ئاسایشی شاروومەندانی ئەم وڵاتەیە، کەوایە مانەوەی ئەم هێزانە لە خاکی عێراق هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ نییە.
حەیدەری وتیشی: هەڵنەگرتنی هیچ هەنگاوێکی کاریگەر دژ بە تورکیا، دەبێتە هۆی هاندرانی زیاتری تورکیا بۆ بەردەوام کردنی بنپێکردنی مافی سەروەریی عێراق و هێشتنەوەی هێزەکانی لە نیو خاکی ئێراقدا.
تورکیا لە سالانی ئەمدواییەدا بە بیانووی سەرکوت کردنی هێزەکانی پەکەکە بەردەوام بووە لە پەلاماری هەموو ڕۆژەی بۆ سەر باکووری عێراق و دەستی گرتووە بە سەر بەشێکی زۆر لە خاکی ئەم وڵاتە و زۆرێک لە ژێرخانەکانی ئەم ناوچانەی تیابردووە.