نوێنەری عێراقی: خۆڕاگری مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات
نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سادقون ڕایگەیاند، بەرەی خۆڕاگری مافی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مانەوەی نایاسایی هێزی ئەمریکایی لە نێو عێراق بەکار دێنێ.
ئەحمەد ڕەحیم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فراکسیۆنی سادقون ڕایگەیاند کە بەهۆی مانەوەی سوپای ئەمریکا لە وڵاتەکەی و بەردەوام بوونی داگیرکارییەکانیان، بەرپرسیارێتی ئەوەی کە ئەم هێزانە لە عێراق تووشی دەبن، لە ئەستۆی ئەمریکادایە.
"ئەحمەد ڕەحیم" جەختیشی کرد کە ئەم ئامادەبوونە، بە داگیرکاری دادەنرێت، چونکە پەرلەمان بە ڕەتکردنی مانەوەی هێزی بیانی لە خاکی عێراق هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە.
نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، بەرپرسیارێتی ئەوەی کە هێزی ئەمریکایی لە عێراق تووشی دەبێ، لە ئەستۆی ئەمریکایە، چونکە سەرەڕای دەنگی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە نایاسایی بوونی مانەوەی ئەم هێزانە، ئەمریکا ئەو هێزانەی لە وڵاتی ئێمە نەبردۆتە دەرەوە و ئیستایش هەر ماون.
ئەحمەد ڕەحیم جەختی کرد ئەمریکا دەبێ لەسەر بنەمای نەریتی دیپلۆماسیی نێوان دوو وڵات ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و بێتوو وانەبێ خۆڕاگری مافی خۆیەتی بەرگری لە وڵاتەکەی بکات.
ئەم نوێنەرە عێراقییە وتیشی: هەڵوێستی حکومەت لەم بارەوە یان پشتیوانی کردنی خۆڕاگری دەبێت یان چاوی دادەخات بەرامبەر بە هێرشەکانی خۆڕاگری کە دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمریکا.