تشرینی دووه‌م 13, 2023 19:00 Asia/Tehran

فەرماندەری ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد لەگەڵ وەزیری نێوخۆی عێراق.

"سەردار ئەحمەد ڕەزا ڕادان"ی فەرماندەری گشتی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی بەغدای کردوە لەگەڵ عەبدولئەمیر شمری وەزیری نێوخۆی ئێراق کۆبۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی نێوخۆی ئێراق دوولایەن لەو چاوپێکەوتنەیان دا سەبارەت بە بەهێزکردنی بوارەکانی هاریکاری و هاودەنگی نێوان دوووڵات لەبواری خەبات بەدژی مادەی سڕکەرو تیرۆریزم و چاودێری سنورەکان ڕاوێژو وتووێژیان کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە بنکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بەڕێوە چوو دوولایەن سەبارەت بەو بابەتانە بەپێی ڕێککەوتنامەی واژۆکراوی نێوان هەردولا کە لەبەڕێوەچوونە گوتوبێژیان کرد.

هاوکات هەردولا سەبارەت بە پلانی داهاتوو گۆڕینەوەی زانیاریش ڕاوێژیان کرد.

فەرماندەری گشتی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دوێنێ یەکشەم لەسەر بانگهێشتی فەرمی نێوخۆی ئێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە،  لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەغداوە، لەلایەن "ژینڕاڵ عادڵ خالیدی" جێگری وەزیری نێوخۆی ئێراقەوە پێشوازی لێ کرا.

سەرپەیڤ