کەتائیبی حزبوڵڵا: بایکۆتکردنی ئەم بزوتنەوەیە گاڵتەجاڕانەیەو زەبروەشاندنی بڕستبڕ ھەروا بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423013-کەتائیبی_حزبوڵڵا_بایکۆتکردنی_ئەم_بزوتنەوەیە_گاڵتەجاڕانەیەو_زەبروەشاندنی_بڕستبڕ_ھەروا_بەردەوامە
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق بایکۆتەکانی کۆشکی سپی دژی ئەم گروپەی بە گاڵتەجاڕانە زانی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ھەنگاوانە کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان نابێت.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2023 08:40 Asia/Tehran

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق بایکۆتەکانی کۆشکی سپی دژی ئەم گروپەی بە گاڵتەجاڕانە زانی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ھەنگاوانە کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان نابێت.

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق  ڕایگەیاند، گورزە بەرنامە بۆکراوەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە دژی دوژمنان و وەشاندنی زەبری کوشندەو لەناوبردنی چەک و چۆڵ و سەرلێشێواندن و سەرقاڵ کردنیان، لە ئاراستەی ستراتیژیای بڕست لێ بڕینی دوژمنە.

لەلایەکی دیکەوە «ئەبو ئالا ئەلوەلایی» ئەمینداری گشتیی کتێبەکانی سەییدولشوهەدای عێراق، دانرانی ناوی لە پێڕستی سزاو بایکۆتەکانی ئەمریکای بە میدالیای شەرەف و مایەی شانازی زانی.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق دوابەدوای کردەوەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لەمەڕ تۆڵەکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی باھۆزی ئەقسا کە کەرتی غەززە بۆردومان دەکات و پاڵپشتیی واشێنگتۆن بۆ ئەم هێرشانە، هۆشداریی دابووە ئەمریکا کە بنکەکانی لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج. وەزارەتى خەزێنەی ئەمریکا، گروپى کەتیبەکانی سەییدولشوهەداو «هاشم فینیان ڕەحیم السراجی» ئەمینداری گشتیی ئەم بزوتنەوەیەی بایکۆت کردووە.