تشرینی دووه‌م 23, 2023 14:40 Asia/Tehran

ژێدەرە عێراقییەکان باسی دەستبسەرکرانی چەن تیرۆریست لە پارێزگای زیقاری ئەم وڵاتەیان کردووە.

دەزگەی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی چوارشەممە باسی گرتنی هەشت تیرۆریست لە پارێزگای زیقار لە باشووری ئەم وڵاتەی کرد. ئەم دەزگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکەکانی دەزگەی هەواڵگریی دژەتیرۆری زیقار لە هەڵمەتێکی تایبەتدا و بە پشت بەستن بە بەڵگەگەلێکی ورد و درووست توانیان ئەم تیرۆریستانە لە باشووری عێراق دەستبەسەر کەن.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: یەکینەکانی دەزگەی هەواڵگریی عێراق بە دەکارهێنانی شێوەگەلی تەکنیکی بۆ شوێندۆزی کردنی ئەو تیرریستانە و بۆسەنانەوە بۆیان توانیان دەست بەسەریان کەن. کەسانی گیراو بۆ دادگەیی کران ڕادەستی ناوەندەکانی هاوپێوەند کران. 

سەرپەیڤ