هاودەنگی عێراقیەکان لەسەر کۆتایی هاتنی مانەوەی ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیان
لەکاتێکدا کە لەدوای پەلاماردرانی بنکەی ئەمریکیەکان لە عێراق هێوریەکی لەرزۆک زاڵ بوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەرجەم لایەنە عێراقیەکان هاودەنگن لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی بوونی ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیان.
هاوکات لەگەڵ ئاگربڕەکەی کەرتی غەززەو عێراقیش لەدوای ڕاگیرانی کاتی هەڵمەتەکانی گروپە خۆڕاگرەکان بەدژی بنکەی ئەمریکیەکان هێوربوونەوەیەکی لەرزۆکی بەخۆیەوە دی.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەغدا هەوڵ دەدا بە زەخت و گوشارخستنە سەر واشینگتۆن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕو ڕاگرتنی پاڵپشتیەکەی لە زایونیستەکان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکا.
هەنوکە کە عێراق هێوربوونەوەیەکی لەرزۆکی تێدا جێگیر بوە گروپگەلی خۆڕاگری ڕادەگەیەنن کە هەڵکوتانە سەر بنکەو مەتەرێزی ئەمریکیەکانی بەشێوەی کاتی ڕاگرتوە، بەڵام ڕوانگەیان لەسەر پرۆسەی گۆڕانکاریەکان لە فەلەستینی داگیرکراوەو قامکیشیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە.
ئەو گروپانە پێداگری دەکەن کە دەستپێکردنەوەی هەڵمەتەکانیان بەندە بە ڕوداوەکانی شەڕەکەی غەززە.
واپێدەچی کە هێزە ئەمریکیەکان کە لەژێر سەردێڕی جۆربەجۆر لە عێراق جێگیرن لەبەردەم دوو بژارەدا ڕاوەستاون، بژارەیەک کە دیسان بکەونەوە بەر شاڵاوی هەڵمەتەکانی خۆڕاگری بۆسەر بنکەکانیان و بژارەی دووهەمیش ئەوەی کە هەڵوێستیان بەرامبەر بە شەڕەکەی غەززە چی دەىی و تاکوو ڕون بێتەوە کە ئاخۆ ئەو دۆخە هێوریە لەرزۆکە هەروا بەردەوام دەبێ یان نا؟ هەرچەندە کە سەرجەم لایەنە عێراقیەکان کۆکن لەسەر چوونەدەری داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکەکەیان.