تشرینی دووه‌م 30, 2023 17:30 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگری کرد لەسەر هەڵوێست و پاڵپشتی خۆی لە مافی گەلی فەلەستین لەپێناو پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی.

محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین خوازیاری کۆتایی هێنان بوو بەژان و ئازاری خەڵکی غەززە کە لەئاکامی دەستدرێژکاریەکانی ئەم دوایانەدا تووشی هاتوون و پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بەکردەوەی سەرەڕۆیانەی کاربەدەستانی زایونیستی بەدژی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان.

هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بەسەرجەم دامەزراوەە فەرمیەکانی وڵاتەکەی داوە کە ئەمڕۆ چوارشەمه بیست و نۆی مانگی نوامر وەک ڕۆژی هاوپشتی جیهانی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بکەنە جێژن.

سەرپەیڤ