فالح فەیاز: پرسی فەلەستین ئەولەویەتی سەرەکیی هەموو گەلی عێراقە
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پرسی فەڵەستین پرسێکی پیرۆزە و بابەتی سەرەکی و ئەولەویەتی هەموو گەلی عێراقە.
فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای جەخت کردن لە پشتیوانیی گەلی عێراق بۆ ئارمانجەکانی فەلەستین وتیشی: بێگومان ئەرکی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە کە خەڵکی غەززە و فەلەستین بە تەنیا جێ نەهێڵن.
دووپاتیشی کردەوە کە پرسی فەلەستین پرسێکی پیرۆزە و پرسی سەرەکی و ئەولەویەتی هەموو گەلی عێراقە.
فالح فەیاز، کە بەمەبەستی دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی دوو ئەندامی تیمی هەواڵیی ئەلمەیادین چووبووە نووسینگەی تۆڕی ئەلمەیادین، ستایشی ڕووماڵی هەواڵی تۆڕی ئەلمەیادینی کرد و ئاماژەی بەوەش دا کە، ئەم تۆڕە دەنگی مرۆڤە ئازادەکان و دەنگی حەقیقەتت.
ئاماژەی بەوەشکرد:پرسی فەڵەستین بابەتی سەرەکیی گەلی عێراق و پرسێکی پیرۆزە. هەرگیز ناتوانرێت وا بیر بکرێتەوە کە عێراق سازش یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان قبوڵ بکات. عێراق هەمیشە لە لوتکەی بەرگریکارانی ئەم پرسە دەمێنێتەوە.