کانونی یه‌که‌م 04, 2023 13:50 Asia/Tehran

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی ئێراق دیدار و سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکاری سەربازی وتووێژی کرد.

سەرلەشکەر پاسدار «محمد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە دیداریدا لەگەڵ  «محمد ثابت سعید العباسی» وەزیری بەرەڤانیی عێراق لەو دیدارەدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە عێراق لە ئەولەوییەتەکانی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، وتی: ڕووانگە و هەڵوێستەکانی حکومەت، گەل و مەرجەعییەت بەرامبەر بە پرس و بابەتی سەرەکیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گەلێک گرینگە کە نموونەکەیشی دەتوانین لە هەڵوێستە زۆر لێکنزیکەکانی دوو وڵات سەبارەت بە شەڕی غەززە و دۆزی فەلەستین ببین.

 سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە باروودۆخی دوو وڵات و ناوچە، گرینگایەتی و پێویستیی پێوەندی و هاوکاریی بەرەڤانی-ئاسایشی نێوان دوو وڵات دووهێندە زیاتر دەکات، وتیشی: بڕوامان وایە هاریکارییەکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و عێراق سەرباری ئەو هەموو بەستێن و پوتانسییەلە بەرفرەوانە، ئێستایش هەر دوورە لە ئاستی دڵخواز و هەردوو وڵات دەتوانن کەڵک وەرگرن لە کارا کردنەوەی ئەم پوتانسییەلانە.

وەزیری بەرەڤانیی عێراقیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە توانا و لێهاتووییەکانی بەرەڤانیی ئێران وتی: لە سەفەرم بۆ ئێران و سەردانی توانا و کەرەستە و دام و دەزگە بەرەڤانییەکانی ئەم وڵاتە، گەشانەوە و بەرەوپێشچوونی ڕوولەپەرەی پیشەسازیی بەرەڤانیی ئێرانم بەچاوی خۆم بینیوە. 

سەرپەیڤ