کانونی یه‌که‌م 05, 2023 11:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: حکومەتی ئەم وڵاتە پرۆسەی چەکداماڵینی گرووپەکانی دژەشۆڕش لێبڕاوانە پێ و شوێن دەگرێ.

سەرلەشکەر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە بەغدا لە دیداری «محمد شیاع السودانی» ی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سپاسی فەرمانی لێبڕشتانەی حکومەتی عێراق لەسەر چەکداماڵینی گرووپەکانی دژەشۆڕش لە هەرێمی کوردستان وتی: چاوەڕێی ئەوە دەکرێ تۆکمەکرانی پرۆسەی چەکداماڵینی ئەم گرووپانە لێبڕشتانە پێ و شوێن بگیردرێ.

سەرلەشکەر باقری لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە خاڵی هاوبەشی ئایینی، کلتووری و مێژوویی نێوان دوو وڵات وتیشی: هێزی بیانی بەتایبەت ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزی و ناپاوەجێین.

 سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وتی: ئاسایش لەم ناوچەیە تەنیا بە یەکدەنگی و یەکگرتنەوەی وڵاتانی دراوسێ گونجاوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە دیدارەدا وتی: ئەمڕۆکە وڵاتی عێراق لەسای هێزی چەکداری لێهاتووی، ئاسایشێکی پاوەجێ بە خۆیەوە دەبینێ و لەم ئاراستەیەدا بە سەرنجدانی خاڵە هاوبەشە بەربڵاوەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق، دەتوانین هاوکارییەکی زیاتریشمان پێکەوە هەبێ.

سەرپەیڤ